سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس برینداربوون

AM:11:59:07/02/2024

2424 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی چیمەن – کەرکوک روویداوە و ئۆتۆمبیلەکە خۆی بە راگری بەنزینخانەیەکدا کێشاوە و گڕی گرتووە، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لەسەر رێگای سەرەکی چیمەن – کەرکوک لە سایدی چوون ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەهۆی تیژڕەویەوە کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و خۆی دەکێشیت بە راگری بەنزینخایەک و بەهۆیەوە ئۆتۆمبیلەکە وەردەگەڕێت و گڕدەگرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەرلەوەی ئۆتۆمبێلەکە گڕ بگرێت لەکاتی وەگەڕانیدا شۆفێرەکە لە ئۆتۆمبیلەکەوە پەڕیوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و هیچ زیانیک بەر بەنزینخانەکەش نەکەوتووە. دەشڵێت، "لایەنی پەیوەندیدار دەستیان بە لیکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم لەماوەی ٣٧ رۆژی رابردوودا ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.

سۆران محەمەد، کەرکوک
No description available.

No description available.No description available.No description available.












گەلەری