وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن وەڵامێکی ئەرێنی وەرگرتووە لەبارەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام کاردەکات بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی مرۆیی ماوە درێژ لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، سەبارەت بە درێژەدان بە گفتوگۆ بۆ ئاسایی بوونەوەی
پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیە ئیدارەی جۆ بایدن وەڵامێکی ئەرێنی وەرگرتووە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزیری دەرەوەی سعودییە رایەگەیاند، بەبێ کۆتایی
هێنان بە پرسی فەڵەستین و پەرەسەندنەکانی غەززە، پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و
سعودیە ئاسایی نابنەوە.
پێشتر، ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆک کۆماری ئیسڕائیل باسی لەوە کرد، ئاسایی
بوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سعودیە بە مانای کۆتایی هێنان بە شەڕە لە
ناوچەکەدا.