سەردێڕ:

وێنە.. رووداوێکی هاتوچۆ لە دەربەندیخان هەشت گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە

AM:09:54:05/02/2024

12172 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی هۆبەی کارگێڕی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندار بوون.


پشتیوان عابد لێپرسراوی هۆبەی کارگێڕی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، رووداوەکە لە نزیک گوندی سیارە بووە لەسەر رێگای نێوان زەڕایەن – دەربەندیخان، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا و بارهەڵگرێک خۆیان بەیەکدا کێشاوە.

باسی لەوەشکرد، هەشت کەس لەناو تۆیۆتاکەدا بوون، کە ژن و منداڵیشیان تێدا بووە، لە رووداوەکەدا دوو لە سەرنشینەکان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، برینی بریندارەکان سەختە و بەو هۆیەوە لە سەرەتادا راستەوخۆ رەوانەی دەربەندیخان کراون و نەتوانراوە رەوانەی سلێمانی بکرێن، لە ئێستاشدا نزیکەی دوای دوو کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

لەو بارەیەوە قائیمقامی دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو خێزانە دانیشتووی شاری سلێمانین و بۆ دەرکردنی کارتی نیشتیمانی بە رێگەوە بوون بۆ دەربەندیخان.
کارزان تارق- سلێمانی
No description available.













گەلەری