سەردێڕ:

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا زانیاری لەسەر هێرشەکانیان بڵاو کردەوە

AM:01:11:03/02/2024

3468 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ٨٥ هێرشیان بۆ سەر گروپەچەکدارەکان لە خاکی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە.دەشڵێت" لەو هێرشانەدا ١٢٥ مووشەک بەکارهێنراون".


ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە کاتژمێر ١١:٤٠خولەکی شەوی رابردوو وەڵامدانەوەکانیان بۆ سەر گروپەچەکدارەکان لە خاکی عێراق و سوریا دەستیپێکرد.

 ئاماژەی بەوەش کرد، بەبەکارهێنانی فرۆکەی جەنگی جۆری بی وەن و ١٢٥ جۆر لە موشەکی جیاواز تواندراوە ٨٥ هێرش بکرێتە سەربارەگای گروپەچەکدارەکان لە عێراق و سوریا .

هاوکات روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی چوار بۆردومانی فڕۆکەی نەناسراو بۆ سەر ناوچەکانی سنوری دێرەزور لە رۆژهەڵاتی سوریا شەش ئەندامی گروپە چەکدارەکان گیانیان لەدەستداوە و چوار ئەندامی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەش ئەندامی گروپە چەکدارەکان گیانیان لەدەستدا و چوار ئەندامی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەشی خستە روو، ئەو فڕۆکانە تاوەکو ئێستا نەناسراون و دیار نین سەر بە چی لایەنێکن، هەروەها تاوەکو ئێستا بە چڕی بەسەر ناوچەکانی سنووری دێرەزوردا دەسوڕێنەوە.

لای خۆشیەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکانی سەر ناوچەکانی دێرەزور لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام نەدراون.

قسەکانی ئەو بەرپرسە لەدوای ئەوە دێت، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی سەربازی ئەمریکاوە رایگەیاند، بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بڕیاریانداوە بێدەنگ نەبن لە کوژرانی سێ سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن.

رۆژی ٢٨ـی مانگی رابردوو فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، بنکەیەکی ئەمریکی لەسەر سنووری نێوان ئوردن و سوریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژراون و چەند سەربازێکی دیکەیان بریندار بوون.

دواتر واشنتن گروپەچەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبار کرد و پشتڕاستی کردەوە کە وەڵامی ئێران دەداتەوە


 













گەلەری