سەردێڕ:

بۆ یەکەمین جار؛ بەریتانیا دەست دەکات بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی بەم وڵاتە

PM:05:21:02/02/2024

12572 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی بەریتانیا رایانگەیاند، لەپێناو ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی سەردانکردنی بەریتانیا دەکەن، لە رۆژی ٢٢ـی ئەم مانگەوە دەست دەکرێت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی بە دانیشتووانی ئوردن.


ئەمڕۆ هەینی، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا رایانگەیاند، لەپێناو پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هاوبەشییەکانیان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان لەگەڵ شانشینی ئوردن، بڕیاریانداوە بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی بە دانیشتووانی ئوردن.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، نوسراوێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و کاروباری تاراوگە کردووە کە لە رۆژی ٢٢ـی شوباتەوە دەست بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی بە دانیشتووانی ئوردن بکرێت.

ئەوەشیان خستووەتە روو، ڤیزای ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی دوو ساڵ یاساییە، بەو مەرجەی پاسپۆرتەکە یاسایی بێت و لە حاڵەتی گۆڕین یان نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکە، پێویستە داواکاری ڤیزاکە دووبارە پێشکەش بکرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شانشینی ئوردن بە یەکەم وڵات دادەنرێت کە سوودمەند دەبێت لە ڤیزای ئەلیکترۆنی بۆ گەشتکردن بۆ خاکی بەریتانیا.













گەلەری