سەردێڕ:

بەهۆی تەقینی غازەوە لە کینیا نزیکەی ٣٠٠ کەس برینداربوون و دووکەسیش گیانیان لەدەستدا

PM:12:18:02/02/2024

2960 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی خاچی سوری کینیا رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی غازەوە لە کینیا دوو کەس گیانیان لە دەستدا و نزیکەی ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون. دەشڵێت'' بەهۆی گەورەیی رووداوەکەوە ئەگەری هەیە ژمارەی گیان لەدەستدان زیاتر ببێت''.


ئەمڕۆ هەینی رێکخراوی خاچی سوری کینیا بڵاوی کردەوە، شەوی پێنجشەممەی رابردوو لە نایرۆبی پایتەخت ئاگرێکی گەورە لە ئەنجامی تەقینەوەی غازەوە لە ناوچەیەکی پیشەسازیدا کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان دەدا بەڵام تا ئێستا بەتەواوی کۆنرۆڵنەکراوە بۆیە داوا لە هاوڵاتیانکراوە ناوچەکە چۆڵبکەن.

ئەوەشخراوەتە روو، بەهۆی گەورەیی رووداوەکەوە ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی قوربانییەکان زۆرتر ببن، چوونکە زۆرینەیان برینەکانیان سەختە.

هاوکات، تەندروستی کینیا رایگەیاند، لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا زیاتر لە ٢٧٠ برینداریان گواستووەتە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بۆ ئەوەی چارەسەری خێرا وەربگرن و چارەسەریان بۆ زیاتر لە ٢٧کەسی دیکە کردووە لە شوێنی رووداوەکەدا.













گەلەری