سەردێڕ:

روسیا و ئۆکرانیا زیاتر لە ٤٠٠ دیل ئاڵوگۆڕ دەکەن

PM:07:41:31/01/2024

1856 جار خوێندراوەتەوە

روسیا و ئۆکرانیا رایانگەیاند، ٤٠٢ سەربازی دیلیان لە نێوان یەکدا ئاڵوگۆڕ کردووە، ئەمەش بە پێنجەمین رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ١٩٥ سەربازی روسیا بە نزیکەی هەمان ژمارەی سەربازی ئۆکرانیا گۆڕدراونەتەوە.

هاوکات، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە کرد، پێشوازییان لە گەڕانەوەی ٢٠٧ سەرباز کردووە کە لەلایەن روسیاوە دەستبەسەر کرابوون.

ئەمەش بە پێنجەمین ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ئۆکرانیا و روسیا دادەنێت و پێشتر کۆمیساری مافی مرۆڤی ئۆکرانیا رایگەیاند، بە گشتی سێ هەزار و ٣٥ سەربازی ئۆکرانیا لەگەڵ روسیادا ئاڵوگۆڕ کراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو فڕۆکەیەکی گواستنەوەی روسیا لە سنووری ئۆکرانیا کەوتە خوارەوە و ٧٤ سەرنشین لە فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستدا کە ٦٥ کەسیان دیلی ئۆکرانیا بوون و بڕیار بوو ئاڵوگۆڕیان پێ بکرێت.













گەلەری