سەردێڕ:

بانکی نێودەوڵەتی لەبارەی گرژییەکانی دەریای سورەوە هۆشداری دەدات

PM:06:48:31/01/2024

1396 جار خوێندراوەتەوە

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە هۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سور و کەناڵی سوێس و دواین هێرشی گروپەچەکدارەکانەوە ئاستی گواستنەوەی بازرگانی لەو کەناڵەدا بەرێژەی٣٠٪ هێواشبووەتەوە و ئەوەش مەترسی بۆسەر دابینکردنی جیهانی دروستدەکات. دەشڵێت " کرێی گواستنەوە بەرێژەی ٤٠٠٪ زیادی کردووە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی نەختینەی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی هێرشی گروپەچەکدارەکانەوە ئاستی گواستنەوەی کاڵا بازرگانیەکان بەرێژەی ٤٠٠٪ بەرزبووەتەوە و ئەوەش هۆکاردەبێت بۆ گرانبوون و درەنگ راگەیشتن بە دەستی کار و پێوسیتییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەراورد بە هەفتەی رابردوو ئاستی ئەو کەشتیانەی کە لە کەناڵی سوێسەوە کاڵایان گواستووەتەوە بۆ جیهان ٥٠٪ کەمترە بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو ئەوەش مەترسی دروستکردوو لەسەر دابینکردنی سوتەمەنی و خۆراک و کاڵاکانی دیکە.

باسی لەوەش کرد، بەرێژەی ٣٠٪ جوڵەی بازرگانی کەمترە بەراورد بە مانگی رابردوو ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە نرخ و کەمبوونەوەی کاڵاکان و دروستبوونی هەڵاوسان بەرێژەی ٣٠٪ لە بەشێک لە ناوچەکانی جیهان بەراورد بە مانگی رابردوو.

هاوکات، ئەوەشی خستە روو، ئەگەر هێرشەکان و ئاڵۆزییەکان بەردەوامبن رێژەی مەترسییەکان لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە کە جیهان دەخاتە بەردەم مەترسی دابینکردنی بازرگانی.

لە رۆژی ١٥ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە ئاڵۆزییەکان لە دەریای سور دەستی پێکردووە لە رۆژی ٣ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە ئاستی ئاڵۆزییەکان بەرێژەیەکی بەرچاو زیاتربووە و ئەمریکا و بەریتانیاش ئامادەکارییان کردووە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان و بڕیاریشە لە ١٠ رۆژی داهاتوودا هێزێکی یەکێتی ئەوروپا بگاتە دەریای سور بۆ سەقامگیری کەشتیە بازرگانییەکان.













گەلەری