سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: پێویستە حکومەتی عێراق بە زووترین کات هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات

PM:06:17:31/01/2024

1432 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، پێویستە هەرچی زووە حکومەتی عێراق یاسای بودجە پەسەند بکات و رەوانەی پەرلەمانی بکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، سەرەڕای بڕیاری حکومەتی عێراق بە ناردنی بەشێک لە خەرجی مووچە لە رۆژی ١٤ـی ئەم مانگەوە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ١٧ رۆژ تا ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە حکومەتی عێراق هەرچی زووە هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات و رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکات بۆ پەسەندکردنی.

ئەوەشی خستە روو، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق دوا بڕیاری حکومەتی عێراق جێبەجێ بکات سەبارەت بە ناردنی ٦١٨ ملیار دینار بۆ هەرێم.













گەلەری