پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، لە کەلار خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایان و وانەبێژان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و بە هەمیشەیی کردنیان بەردەوامە. لە رانیەش کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی کارەکانیان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، جارێکی دیکە لە کەلار فەرمانبەران و مامۆستایان و وانەبێژان دەستیانکردەوە بە خۆپیشاندان و لەبەرامبەر باڵەخانەی پەروەردەی گەرمیان گردبوونەتەوە.
دەشڵێن، ''هەڕەشەکانی وەزارەتی پەردوەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر
بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامکردن رامانناگرێت لە بەردەوامیدان بە خۆپیشاندان و داواکردنی
مافەکانمان."
لەلایەکی دیکەشەوە، لە رانیە کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی کارەکانیان کرد و دەڵێن، "ئێمە داوای مافێک دەکەین بەرامبەرە بە ئەرکەکەمان و داوای زیاترمان نەکردووە."
ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە ٥٠ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم
مووچەیان وەرنەگرتووە و چارەنوسی مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردووشیان دیار نییە، بەو
هۆیەشەوە، مامۆستایان لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان و کۆیە ماوەی
نزیکی پێنج مانگە ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و باس لەوەدەکەن، "١٠ ساڵە قوربانی
بە ماندوویەتی و گیرفانی خۆیان دەدەن و چیتر ناتوانن لەو دۆخەدا وانە بڵێنەوە."