سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری و سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی یەکخستنەوەی پێشمەرگەوە رێککەوتن

PM:08:11:30/01/2024

2576 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا و سەرۆکایەتى هەرێم راگەیەندراوێکى هاوبەشیان لەبارەى یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون بۆ ئەنجامدانى چاکسازى لە هێزەکانی پێشمەرگە لە ساڵی داهاتوودا.


ئاماژە بەوەشکراوە، کۆبوونەوه‌كه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ بووە كه‌ له‌ پرۆسەی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەدا به‌ديهاتوون‌ له‌ چوارچێوه‌ى یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان پێنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگە کە لە ئەیلولى ساڵى ٢٠٢٢ نوێکراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، هەردولا رێککەوتوون لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داهاتوو وەک بەشێک لە پابەنديی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوه‌ى وەزارەتی پێشمەرگە و بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەکانی رابردوودا چەند جارێک بەرپرسانی هەرێم لەلایەن ئەمریکاوە بە شێوەی جیا جیا فشاریان لێکراوە بۆ ئەوەی کە هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخەنەوە و بیکەن بە هێزێکی نیشتیمانی.
لە نوێترین پێشهاتیشدا لە چوارچێوەی فشارەکاندا بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمریکا بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی ئەو پارەیەی مانگانە بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی خەرج دەکات لە ٢٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ١٥ ملیۆن.













گەلەری