سەردێڕ:

بۆچی زۆر بە ئاسانی بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ئوردن کرایە ئامانج؟

PM:05:12:30/01/2024

3128 جار خوێندراوەتەوە

چەند بەرپرسێکی ئەمریکا رایانگەیاند، لەو کاتەی لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکەیان لە ئوردن کە بە تاوەری ٢٢ ناسراوە، فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە کاتی گەڕانەوەی بووە بۆ ئەو بنکەیە و بەوهۆیەوە سەربازەکانی ئەو بنکەیە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەیان لەگەڵ فڕۆکەکەی ئەمریکا لێ تێکەڵ بووە و هیچ هەوڵێکیان بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە نەداوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ خستەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکای لە ئوردن کردە ئامانج و بەوهۆیەوە سێ سەبازی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو کاتەدا کە هێرشەکە ئەنجامدراوە، فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکا دەگەڕایەوە بۆ بنکە سەربازییەکە، بەوهۆیەوە سەربازانی ئەمریکا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەیان لەگەڵ فڕۆکەکەی ئەمریکا لێ تێکەڵ بووە و هیچ هەوڵێکیان نەداوە بۆ خستەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕکەوانەکە.

ئەوەش خراوەتە روو، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکای کردووەتە ئامانج بۆیە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سێ سەربازی و برینداربوونی زیاتر لە ٤٠ سەرباز.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا (تاوەری ٢٢) لە ئوردن و بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی زیاتر لە ٤٠ سەربازی دیکە.

دوابەدوای هێرشەکە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گروپە چەکدارەکان لە عێراق و سوریا بە ئەنجامدەری ئەو هێرشە دادەنێن و بە دڵنیاییەوە وەڵامیان دەبێت بۆ ئەو هێرشە.

تاوەری ٢٢ دامەزراوەیەکی ئەمریکییە لە خاکی ئوردن، لەسەر سنووری نێوان ئوردن و عێراق و سوریا، ئەندازیاری و فڕۆکەوانی و لۆجستی و ئاسایشی ئەمریکای تێدایە و نزیکەی ٣٥٠ کارمەندی سوپای ئەمریکا و هێزی ئاسمانی تێدایە.













گەلەری