سەردێڕ:

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی: شەڕی سودان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس

PM:04:03:30/01/2024

940 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ رایگەیاند، شەڕ و ململانێکانی ناوخۆی سودان لە مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس. دەشڵێت، دەریای ناوەڕاست مەترسیدارترین رێگای کۆچکردنە لە جیهاندا.


ئەمڕۆ سێشەممە، عوسمان بەلبیسی بەڕێوەبەری رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا رایگەیاند، پێویستیان بە بڕی ٣٢٠ ملیۆن دۆلار هەیە بۆ پڕۆژەیەک کە لەلایەن رێکخراوی کۆچەوە دادەمەزرێنرێت بۆ هاوکاریکردنی زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار سودانی.

ئاماژەی بەوەش کرد، شەڕی بەردەوامی سودان لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی سودان.

ئەوەشی خستە روو، دەریای ناوەڕاست بووەتە یەکێک لە مەترسیدارین رێگاکانی کۆچکردنی نایاسایی لە جیهاندا بەوپێیەی تاوەکو ئێستا ٢٨ هەزار کەس لە رێگای دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری