سەردێڕ:

ئەمریکا: لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

PM:01:10:30/01/2024

1580 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لە گرنگیدان بە ئامانجە سەرەتاییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوام دەبێت.


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کار و گرنگیەکانی بە ئامانجە سەرەتاییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنانە بە شەڕ و ململانێکان لە ناوچەکەدا، وتیشی، هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت لە پێناو بنیاتنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەبارەی بارمتەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە گفتوگۆی کردووە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لەسەر هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و گەیشتن بە ئاگربەستێکی فراوانتر.













گەلەری