سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا درا

PM:12:35:30/01/2024

1548 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردەوە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پارتی ئینساف بە تۆمەتی دزەپێکردنی بەڵگەنامەی نهێنی دەوڵەت بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دراون.


ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردەوە، عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی مشتومڕاویدا کە پەیوەندی بە دزەپێکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکانی دەوڵەتەوە هەیە، بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا درا.

ئاماژەی بەوەش کراوە، لەگەڵ عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستاندا، مەحموود قوڕەیشی جێگری سەرۆکی پارتی ئینساف بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دراوە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە عیمران خان لە دەسەڵات دوورخرایەوە و زیاتر لە ١٠٠ تۆمەتی خراوەتە پاڵ.

باس لەوەش کراوە، تۆمەتەکان بریتین لە دزەپێکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکانی دەوڵەت و هاندان بۆ ناڕەزایەتی توندوتیژی لە وڵاتدا.













گەلەری