تیمی فریاگوزاری قەرەغاندا رایگەیاند، لە یەکێك لە باڵەخانەکانی ناوچەی قەرەغەندا لە پاکستان بەهۆی تەقینی غازەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. دەشڵێت، "٣٩ کەسیش بەهۆی هەناسەتەنگییەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە."
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێکی تیمی بەرگری و فریاگوزاری پاکستان بە ئاژانسی هەواڵی پاکستانی راگەیاند، لە بەرەبەیاندا یەکێک لە باڵەخانەکانی ناوچەی قەرەغاندا کە دەکەوێتە هێڵی ناوەڕاستی پاکستان کە باڵەخانەیەکی ١٢ نهۆمییە غازێک تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەوەشی خستە
روو، تێکرای دانیشتووانی باڵەخانەکە ٤٥ کەس بوون و بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە ٣٩ کەس تووشی
هەناسەتەنگی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. دەشڵێت، "دۆخی تەندروستی بریندارەکان
لە ئێستادا جێگیرە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نییە".
ئاماژەی بەوەش
کرد، تیمکەکانی بەرگری و فریاگوزاری بە بەشداری ١٣٩ ئاگرکوژێنەوە و ٣٢ کەرەستەی گواستنەوە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن
و شەش کەسیش لەژێر باڵەخانە رووخاوەکەدا دەربکەن کە سیانیان منداڵن.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
شەوی رابردوو لە ناوچەی رۆژهەڵاتی قەرەغاندا لە ئەنجامی سووتانی ئۆتۆمبێلێکدا کەسێک
بە ناوی ( فەراز ئەحمەد)ـی تەمەن ٤٤ ساڵ گیانی لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.