AM:09:56:28/01/2024
1696 جار خوێندراوەتەوە
هێزەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر چەکدارانی یەمەن، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ بە ئامانجگرتنی کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی بەریتانیا لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە.
فەرماندەیی سەربازی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی یەمەن و موشەکێکیشیان تێکشکاندووە کە ئامادە کرابوو ئاڕاستەی کەشتەکانیان بکرێت.
لەبەرامبەریشدا گروپە چەکدارەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە،
ئەمریکا و بەریتانیا دوو هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بەندەری رەئس عیسا لە پارێزگەی
حودەیدەی یەمەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر گروپە چەکدارەکانی یەمەن چەندین
جار کەشتیەکانی ئەمریکا و بەریتانیایان کردووەتە ئامانج.