سەردێڕ:

توێژینەوەیەک زانیاری نوێ لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی پوکانەوەی ئێسک ئاشكرا دەکات

AM:09:40:27/01/2024

2172 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی تویژینەوەی ئەوروپا رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی لەسەر ئێسکی چەند جوتیارێک کە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ٤٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر نەخۆشی درێژخایەنی ڕەقبوون و ووشکبوونەوەی هەستە دەمارەکان و پوکانەوەی ئێسک بەدیکراوە. دەشڵێت، "جوتیارەکان لەگەڵ خۆیاندا ئەو نەخۆشیانەیان گواستووەتەوە بۆ ئەوروپا و جیهان".


ناوەندی تویژینەوەی بایۆلۆجی ئەوروپا بە هاوبەشی چەند پسپۆڕێکی ترشەگوێزەرەوەکانی زانکۆی کامبێرج رایانگەیاند، توێژینەوەیەکیان لەسەر ئێسکی چەند جوتیارێک کە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ٤٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە کە توشبوویی نەخۆشی رەقبون و وشبکونەوەی هەستەدەمارەکان بوون و بەهۆی پوکانەوەی ئێسکیانەوە لە رێگاکاندا ماونەتەوە.

باسی لەوەش کرد، ئەو جوتیارانە بە یامنایا ناسراون و بە رێژەیەکی زۆر وەچەیان خستووەتەوە لە ناوچەکانی روسیا و بولگاریا و رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەروپا کە بەهۆیەوە ئەو نەخۆشییە لە بۆماوەیی مرۆڤەکاندا ماوەتەوە. دەشڵێت، "بە گوێرەی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە بەشێکیان کێشەی بینین و لاوازبوونی ئێسکیان هەبووە بەتایبەتیش پوکانەوەی ئێسکەکانیان نیشانەیەکی دیاربووە لە جوتیارەکاندا".

سەبارەت بە نەخۆشییەکەش ئەوە خراوەتە روو، چاوی نەخۆش بە تێپەڕ بوونی کات ئاستی بینینی دادەبەزێ یان بە تەواوی لە کیس دەچێ و زۆرینەی نەخۆشەکان لە کاتی جوڵاندنی چاویان تووشی ئازار و ژان دەبن لەگەڵ سەر ئێشەی بەردەوام و پوکانەوەی ئێسک.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی توێژینەوەکان، توشبوون بە نەخۆشی رەقبوون و وشکبوونەوەی هەستەدەمارەکان کە بە نەخۆشی ئێم ئێس ناسراوە لە نێوان ١٦ تا ٥٥ ساڵدایە  لە رەگەزی مێدا نەخۆشییەکە زیاترە. پێشتریش ناوەندەکانی توێژینەوە باسیان لەوەکردبوو کە جگە لە هۆکاری بۆماوەیی؛ ڤایرۆسی ئی بی ڤی تووشبونی مرۆڤ بە نەخۆشیەکە زیاتر دەبێت لەرێی کەمبوونەوەی خرۆکە سپییەکانەوە.













گەلەری