سەردێڕ:

بەهۆی بڕیارێکی دادگای باڵای ئەمریکا؛ ویلایەتی تەکساس نیازی سەربەخۆیی رادەگەیەنێت

AM:12:01:27/01/2024

3256 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بڕیارێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمریکاوە لەسەر لابردنی سنوورەکانی نێوان مەکسیک و تەکساس، لە ئێستادا ویلایەتی تەکساس نیازی سەربەخۆیی خۆی لە ئەمریکا راگەیاندووە، چونکە پێی وایە نابێت ئەو بەربەستانە لاببرێن بەهۆی ئەوەی ئەو بەربەستانە بۆ رێگری کردنن لە چونەژوورەوەی کۆچبەران بۆ ئەو ویلایەتە.


ئەمڕۆ هەینی، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمریکا پشتگیری بڕیارەکانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکای کردووە بۆ لابردنی بەربەستە سنوورییەکانی نێوان تەکساس و مەکسیک.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی ئەو بڕیارەوە پارێزگاری تەکساس و خەڵکی ئەو ویلایەتە ناڕەزایەتییان دەربڕیووە بەوپێیەی ئەو بەربەستانە بۆ رێگری کردن لە چوونە ژوورەوەی کۆچبەران دروستکراون.

ئەوەش خراوەتە روو، ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا بەهۆی ئەو بڕیارەی دادگای باڵای فیدڕاڵی و حکومەتی ئەمریکاوە نیازی سەربەخۆیی خۆی لە ئەمریکا راگەیاندووە و ٢٥ ویلایەت پشتگیری خۆیان بۆ داواکارییەکانی تەکساس دەربڕیووە.













گەلەری