سەردێڕ:

دواین پێشهاتەکانی جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل چین؟

PM:03:54:26/01/2024

1628 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئۆپراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە چڕتربوونەتەوە و ناوەڕاست و باشوری کەرتی غەززە موشەکباران کراوە، بەوهۆیەشەوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٨٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣٣٧ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیا جیهانییەکان، بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززە و باشوری گرتووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٨٣ کەس بە هۆی بۆردۆمانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و ٣٣٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات، بەرگری شارستانی غەززە رایگەیاند، بەهۆی سەرما و بارانەوە ژیانی هەزاران ئاوارەی فەڵەستینی کەوتووەتە مەترسییەوە و ئاو چووتە خێمەکانیانەوە.

لە ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە جەنگ لەنێوان گروپی چەکداری حەماس و سوپای ئیسرائیلدا هەڵگیرساوە و بە پێی دواین ئامارەکانیش تا ئێستا لە کەرتی غەزە ٢٦ هەزار و ٨٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٦٤ هەزار و ٤٨٧ کەسی دیکەش برینداربوون.













گەلەری