سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: هەنگاوی جددی نراوە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەی بودجە

PM:03:31:25/01/2024

1736 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەر راگەیاند، هەنگاوی جددی نراوە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەی بودجە.


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدای کرد و رایگەیاند، "هەنگاوی جددی نراوە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و گەشبینین کە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم کێشەیە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت."

قوباد تاڵەبانی لەبارەی کار و داهێنانەوە باسی لەوەکرد، "ئێمە لە هەنگاوی سەرەتاداین و پێویستە سود لە ئەزموون و شارەزایی وڵاتانی دیکە وەربگرین، داواکارین ئەمریکا یارمەتیدەری سەرخستنی ئەم قۆناغە نوێیە بێت."

دوێنێش، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی عێراق لێکتێگەیشتنی باش هەیە تا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە پرس و کێشەکانی دیکە جیابکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم لایەنەکان نزیکن لە جیاکردنەوەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە سەرجەم کێشەکانی دیکە، تا فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق لە وادەی خۆیدا و لەگەڵ ئەواندا مووچەکانیان وەربگرن.













گەلەری