سەردێڕ:

تورکیا بەئەندامبوونی سویدی لە ناتۆ پەسەندکرد

PM:11:25:23/01/2024

1960 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی تورکیا لە بەکۆی دەنگ ئەندامبوونی سویدی لە هاوپەیمانێتی ناتۆ پەسەندکرد و دوای واژۆی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بڕیارەکە دەچێتە جێبەجێکردنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی تورکیا دوای ٢٠ مانگ لە دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و ستۆکهۆڵم، پەرلەمانی تورکیا بەکۆی ٢٨٧ دەنگی بەڵێ و ٥٥ دەنگی نەخێر پرۆتۆکۆلی ئەندامێتیی سویدی لە هاوپەیمانییەتی ناتۆ پەسەند کرد.

ئەو بڕیارەی پەرلەمان دوای واژۆکردنی لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵگەنامەکە لە بەیاننامەی فەرمی حکومەتدا بڵاودەکرێتەوە، سەرۆکی دەوڵەتیش مافی ئەوەی هەیە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا بیر لە واژۆکردنی فەرمانەکە بکاتەوە.

ساڵی رابردوو لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ پیشاندا و رایگەیاند، تەنها دەنگدانی پەرلەمان و واژۆی سەرۆک کۆماری تورکیا ماوە بۆ بەیاسابوونی ئەو بڕیارە.

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ و دوای لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سوید داواکاری بەئەندامبوونی لە ناتۆدا پێشکەشکرد.


 













گەلەری