سەردێڕ:

ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا لەبارەی ناردنی کۆچبەرانەوە بۆ رواندا بڕیاریدا

PM:11:05:22/01/2024

27328 جار خوێندراوەتەوە

لۆردێک لە ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا پڕۆژەیاسایی ناردنی پەنابەرانیان بۆ رواندا پەسەندنەکرد بەهۆی نەبوونی رێکارە تەندروستی و سەلامتییەکانی ئەو ناوچەیەوە بۆ پەنابەران. دەشڵێت " تا تەواوی رێکارەکان و داواکارییەکان جێبەجێنەکرێن بەهیج جۆرێک پرۆژەکە پەسەند ناکرێت".


ئەمڕۆ دووشەممە، لۆرد ڤێرنۆن لە ئەنجوومەنی لۆردانی بەرتانیا بە ئاژانسی سکای نیوزی راگەیاند، پرۆژەیاسایی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا بە گوێرەی یاسایی ژمارە ٢٠ـی ساڵی ٢٠١٠ لە نێوان شانشینی بەریتانیا و رواندا دووبارە خرایەوە دەنگدان و پەسەندنەکرا.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ مەرجێک لەو مەرجانە جێبەجینەکراوە کە داوا لە رواندا کراوە بەمەبەستی سەلامەتی پەنابەران بیانگرێتەبەر هەربۆیەوە پرۆژە یاساکە پەسەند نەکراوە و دواخراوە، بەڵام هێشتا گفتوگۆکانیان بەردەوامە لەسەر پرۆژە یاساکە.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا ناتواننن بڵێن کە رواندا سەلامەتە بۆیە ژیانی پەنابەرەکان ناخەنە مەترسییەوە. دەشڵێت " تەنها ئەنجوومەنی لۆردەکانی بەریتانیا دەتوانن بڕیار لەسەر ناردنی پەنابەرەکان بدەن پاش ئەوەی تەواوی مەرجەکان جیبەجیکران و ئەوەش یەکەم پرۆژەمان نابێت بۆ پەنابەران و چەندین پرۆژەی دیکەمان دەبێت بۆ ئەو پەنابەرانەی روویان لە وڵاتەکەمان کردووە".

ئەمەش لە کاتێکدایە ، وتەبێژی حکومەتی رواندا سەبارەت بە ناردنی کۆچبەران لەلایەن بەریتانیاوە بۆ وڵاتەکەی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو پرسە پەیوەندى بە بەریتانیاوە هەیە، بەڵام وڵاتەکەیان سەلامەتە و دەتوانن کۆچبەران وەربگرن.دەشڵێت " وڵاتەکەى پابەندە بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانییەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەریتانیا و رواندا لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ـدا رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ ناردنی هەندێک لەو کۆچبەرانە بۆ رواندا کە بە نایاسایی لە رێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە دەچنە بەریتانیا، بەجۆرێک، لە رواندا داواکاریی مافی پەنابەرییان جێبەجێ دەکرێت.


 













گەلەری