سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک بە گوڕی زیاتر لە حەوت پلە لە قیرغستان روویدا

PM:10:59:22/01/2024

1952 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی قیرغستان رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە قوڵی پێنج کیلۆمەتر لە ناوچەی ئەلماتی رۆژئاوای قیرغستان بەگوڕی ٧.١پلەی رێختەر روویدا. دەشڵێت " تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە".


ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی قیرغستان بڵاویکردەوە، لە ناوچەی ئەلماتی بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلەی رێختەر روویدا کە بە گەورەترین بومەلەرزە دادەندرێت لەم ساڵدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەگوێرەی ناوەندەکانی بەمەلەرزەزانی بومەلەرزەکە بە قوڵی پێنج کیلۆمەتربووە و سەرچاوەی بومەلەرزەکەش دەگەرێتەوە بۆ شاخەکانی نێوان سنوری قیرغستان و کازاغستان لەسەر هێڵی کەمەرەی ٤١ـی باکوور.

هاوکات، ئەوەشی خستەروو، تا ئێستا بە هۆی بومەلەرزەکەوە هیچ زیانیکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە و سەرجەم دانیشتوانی ناوچەکە بە خێرایی لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.

بە گوێرەی ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەمریکا، ساڵانە بە تێکرای ١٠ تا ١٥ بومەلەرزە بە گوڕی ٧ پلەی رێختەر روودەدەن کە دەکرێت زۆر کوشندەبن و کارەساتی مرۆیی گەورەیان لێبکەوێتەوە.













گەلەری