سەردێڕ:

لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر دیمەشق بەرپرسێکی باڵای پاسداران گیانی لەدەستدا

PM:12:44:20/01/2024

1732 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە هێرشێکی مووشەکی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر دیمەشق، بەرپرسی هەواڵگری سوپای پاسداران و چوار کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا. میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، " دوو راوێژکاری سەربازی سوپای پاسداران گیانیان لەدەستداوە".


ئەمڕۆ شەممە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە هێرشە مووشەکیەکەی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا، بەرپرسی هەواڵگری سوپای پاسداران گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە هێرشەکەدا یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی حەی مەززە لە دیمەشقی پایتەخت کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەو ناوچەیەی کە بۆردوومان کراوە شوێنى نیشتەجێبوونى بەرپرسانى گروپە چەکدارییەکانى غەززەیە.

لەلایەکی دیکەشەوە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، لە هێرشە مووشەکیەکەی سەر دیمەشق، دوو راوێژکاری باڵای سەربازی ئێران گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری