سەردێڕ:

لە ساڵی رابردوودا؛ چین گەورەترین هەناردەکاری ئۆتۆمبێل بووە لە جیهاندا

PM:09:27:19/01/2024

1712 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی چین، لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا چین لە پێشەنگی لیستی گەورەترین هەناردەکارانی ئۆتۆمبێل بووە لە جیهاندا بەوپێیەی نزیکەی پێنج ملیۆن ئۆتۆمبێلی هەناردەی روسیا کردووە لەماوەی ئەو ساڵەدا.


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی پیشەسازی چین رایگەیاند، بەپشتبەستن بە ئامارەکان لە ماوەی ساڵی رابردوودا چین چوار ملیۆن و ٩١ هەزار ئۆتۆمبێلی هەناردەی روسیا کردووە و بەوەش بووەتە گەورەترین هەناردەکاری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

لەوبارەیەشەوە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە، هەناردەکردنی ئەو بڕە ئۆتۆمبێلە لە چینەوە بۆ روسیا بەهۆی زیادبوونی خواست بووە لەسەر ئۆتۆمبێلی چینی لەلایەن روسیاوە بەشێوەیەکی بەرچاو.

لای خۆشییەوە، ئەلێکسی پۆدچیکۆلدین سەرۆکی کۆمەڵەی فرۆشیارانی ئۆتۆمبێلی روسیا باسی لەوە کردووە، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی چینی ٥٠٪ـی بازاڕی ئۆتۆمبێلی روسیای داگیرکردووە.













گەلەری