سەردێڕ:

چیرۆکی گیان لەدەستدانی منداڵێک دوای ئەوەی بۆ ١٤ رۆژ بە برسێتی لە تەنیشت تەرمی باوکی ماوەتەوە

PM:12:43:19/01/2024

63068 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان دوای ئەوەی باوکی بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا ئەویش لە تەنیشت تەرمەکەی باوکیەوە لە برسێتیدا گیانی لەدەستدا. پۆلیسی بەریتانیاش دەڵێت'' منداڵەکە ماوەی ١٤رۆژ بە برسیەتی لە ترسێکی زۆردا لە تەنیشت باوکی ماوەتەوە".


ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، هاوڵاتیەک بە ناوی کێنیس کە تەمەنی ٦٠ ساڵانبوو، ١٤ رۆژ لەمەوبەر لە ماڵەکەی خۆیدا بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک ئاگاداری رووداوەکە بێت.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، کێنیس لەناو ماڵەکەدا تەنها کوڕە دوو ساڵانەکەی لەگەڵدا بووە و بەدیار تەرمی باوکییەوە چاوەڕێی کردووە.

هاوکات پۆلیسی بەریتانیا لەو بارەیەوە دەڵێت.'' برۆنسۆنی دوو ساڵانمان لە تەنیش باوکییەوە دۆزییەوە و بۆمان دەرکەوت لە برسێتیدا گیانی لەدەستداوە، چونکە بەپێێ لێکۆڵینەوەکانمان ١٤ رۆژ بەبێ ئاو و خواردن مابووەوە".

ئەوەشی خستووتە روو، منداڵەکە بەهۆی کەمی تەمەنییەوە نەیتوانیوە داوای یارمەتی لە کەس بکات یان لە ماڵەکە بچێتە دەرەوە .

هەر لەو بارەیەوە بنەماڵەی ئەو کوڕ و باوکە باسیان لەوە کردووە، توێژەرێکی کۆمەڵایەتی کە مانگانە سەردانی ماڵیانی دەکرد لە دواین سەردانیدا هەردووکیانی بە مردووی دۆزییەوە.

وتیشیان'' توێژەرەکە بە بەکارهێنانی کلیلێکی زیادەی خاوەن خانووەکە چووەتە ناو ماڵەکەوە و تەرمی هەردووکیانی دۆزیوەتەوە و پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە''.













گەلەری