سەردێڕ:

سەبارەت بە ناردنەوەی کۆچبەران؛ ئەڵمانیا بڕیارێکی نوێی دا

PM:10:14:18/01/2024

24736 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای خێراکردنی ناردنەوەی کۆچبەرانی پەسەند کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆیاندا پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەیاسای زیادکردنی ژمارەیان و خێراترکردنی ناردنەوەی کۆچبەرانی پەسەند کرد.

دەشڵێن، بەپێی یاسا نوێیەکە لەمەودوا دەزگا ئەمنییەکانی ئەڵمانیا دەتوانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کۆچبەران دەستگیر بکەن و پێش دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ماوەی ٢٨ رۆژ لە سەنتەرەکانی دیپۆرتکردنەوە بیانهێڵنەوە.

هاوکات نانسی فایزەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئێستا "رێسای روون" دانراوە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە مافی مانەوەیان نییە. وتیشی،'' ئەو کەسانە پێویستە بەزووترین کات بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆش ژمارەیەک کۆچبەری کورد و عێراقی لە شاری لە ئەڵمانیاوە بۆ بەغداد دیپۆرتکرانەوە و لە مانگی ١٢ـی ساڵی رابردووشدا دوو کاروانی کۆچبەری کورد و عێراقی بەرەو بەغداد دیپۆرتکرانەوە.













گەلەری