سەردێڕ:

لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکاندا؛ پاکستان سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران داخست

PM:11:38:17/01/2024

3000 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردەوە، لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێراندا بۆ سەر وڵاتەکەیان حکومەتی پاکستان بڕیاریداوە کە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێراندا دابخات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردەوە، جەلیل جەیلانی وەزیری دەرەوەی پاکستان هاوتا ئێرانییەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران و بەو هێرشانە زیان بەر پەیوەندییەکانی نێوان ئیسلام ئاباد و تاران کەوتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، شەوی رابردوو حکومەتی پاکستان ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە، بە مافی خۆیانی دەزانن یەکەکانی پاسداران بکەنە ئامانج کە بەرپرس بوون لە هێرشکردنە سەر خاکی پاکستان.

ئەوەش خراوەتە روو، هەوڵە دیبلۆماسییەکان بۆ کۆتایی پێهێنانی گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئێران شکستی هێناوە و ئەگەر هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پاکستان وەڵامی هێرشەکانی ئێران بداتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، سوپای ئەو وڵاتە لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، دوو بارەگای ئۆپۆزسیۆنی بەلوچەکانی ئێرانی لە پاکستان بۆردوومان کردووە.













گەلەری