سەردێڕ:

تونس.. ٤٠ کۆچبەر بێسەروشوێن بوون

AM:11:33:17/01/2024

1136 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی گشتی پاسەوانیی تونس رایگەیاند، ٤٠ کۆچبەری تونس بێسەروشوێن بوون کە بەنایاسایی دەیانویست لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بگەن بە ئیتاڵیا.


ئیدارەی گشتی پاسەوانیی تونس بڵاویکردەوە، لە ١١ـی ئەم مانگەوە ٤٠ کۆچبەری تونس لە رێگەی کەناراوەکانی شاری سفاکسەوە بەرەو ئیتاڵیا کۆچیان کردووە، بەڵام لە دەریادا بێسەروشوێن بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەشوێن کۆچبەرەکاندا تا ئێستا بەردەوامی هەیە لەگەڵ یەکەکانی ئاسایشی پاسەوانی دەریادا. دەشڵێت، "حکومەتی تونس هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ و تەواوی تیمەکانی فریاگوزاریی دەریایی خستووەتە باری لەناکاوەوە بۆ دۆزینەوەیان."

ئەمەش لە کاتێدایە، ماوەی چەند ساڵێکە هەوڵەکان بۆ کۆچکردن بە شێوەی نایاسایی لە کەناراوەکانی تونسەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە چەند ساڵی رابردوودا دیاردەی خنکان و ونبوونی کۆچبەران روویان لە زیادبوون کردووە.













گەلەری