سەردێڕ:

گەرمیان؛ کارگەکانی چەو و لم دادەخرێن و زەوییەکانیان دەددرێنە پرۆژەی جیاواز

PM:11:19:15/01/2024

1008 جار خوێندراوەتەوە

لە نزیک رووباری سیروان - گەرمیان ٦٠ کارگەی چەو لم هەیە و بەشێکیان داخراون و بەشێکی دیکەشیان لەبەردەم داخستندان، بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕتییش ئەو کارگانەی داخراون بەرپرسێک زەوییەکانی داوە بە سەرمایەدارێک و بریاریشە شوێنەکە بکرێتە پرۆژەی وەبەرهێنان.


ئەمڕۆ دووشەممە، هەڤال حەمید نوێنەری خاوەن کارگەکانی سەر رووباری سیروان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەرمیان ٦٠ کارگەی چەو و لم کەبەسەر شەش زۆندا دابەشکرابوون بۆ شەش پرۆژەی جیاواز لە ئێستادا کارەکانیان پەکخراوە و هیچ قەرەبوویەکیش نەکراونەتەوە.

هاوکات لایخۆشیەوە، چۆمان فەتاح وتەبێژی وەبەرهێنانی گەرمیان بە ئێن ئار تی وت، ئەو کارگانە لە رابردوودا مۆڵەتی کارکردنیان وەرگرتووە کە لە شەش زۆنی جیاوازدا کارەکانیان بکەن، بەڵام لە ئێستادا مۆڵەتی کارکردنیان لێوەرگیراوەتەوە. دەشڵێت " نوێنەری ئەو کارگانە چەندین جار کۆبونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەیان، بەڵام قەرەبوو نەکراونەتەوە".

لەلایەکی تریشەوە چاوگێک بە ئین ئاڕ تی راگەیاند، ئەو کارگانە کە بۆ شەس پرۆژە تەرخان کرابوون لە ئێستادا لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حوکمەتی کاربەرێکەرەوە داخراون و زەوی پرۆژەکانیشی داوەتە خاوەن سەرمایەدارێکی نزیک لەخۆی. دەشڵێت" چەند کارگەیەک ماون و ئەوانیش لەبەردەم داخستندان".

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئارام بابان جێگری سەرۆکی رێکخراوی کارگەکان لە سلێمانی رایگەیاند، ئاماری هەموو کارگەکانی سلێمانیان لایە و لە ٥٠٪ی کارگەکان داخراون کە هەزار و ٧٤ کارگە لە سلێمانی هەیە لەو رێژەیەش ٥١٤ کارگەیان داخراوە بەهۆی ئەوەی حکومەت پارە نادات بە لیژنەی چاودێری کارگەکان تاوەکو ئاگاداری کارگەکان بن و بەردەوامبن لە کارەکانیان.













گەلەری