سەردێڕ:

داهێنەری پەمپی دەستکردی دڵ کە پزیشکێکی کوردە کۆچی دوایی کرد

PM:03:28:15/01/2024

7388 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویان کردەوە، پرۆفیسۆر تۆفیق موسەیڤەند داهێنەری ئامێری پەمپی دەستکردی دڵ، کە خوێن لەناو دڵەوە پەمپ دەکات بۆ بەشەکانی لەش، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، تۆفیق موسەیڤەند داهێنەری ئامێری پەمپی دەستکردی دڵ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لە کەنەدا کۆچی دوایی کرد.

ئامێری پەمپی دڵی دەستکرد، کە داهێنانێکی پرۆفیسۆر تۆفیق موسەیڤەندە، ئامێرێکە خوێن لە دڵەوە بۆ بەشەکانی دیکەی لەش پەمپ دەکات و ئەرکی هەناسەدان لە کاتی نەشتەرگەری دڵدا دەگرێتە ئەستۆ.

تۆفیق موسەیڤەند، ساڵی ١٩٤٢ لەدایک بووە لە دایک و باوکێکی کورد لە گوندی ڤەرکانەی سەر بە پارێزگای هەمەدان لە ئێران.
موسەیڤەند دەرچووی ئەندازیاری کشتوکاڵی زانکۆی تارانە و بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاری میکانیکی لە کەنەدا بەدەستهێناوە، پزیشک و پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ بووە لە زانکۆی کارلێتۆن و ئۆتاوا لە کەنەدا.

پرۆفیسۆر تۆفیق موسەیڤەند ٣٦ تەکنەلۆژیای داهێناوە تایبەت لە ئامێرە پزیشکییەکان کە دیارترینیان پەمپی دەستکردی دڵە، زیاتر لە ٥٠٠ کتێب و توێژینەوە و راپۆرتی تەکنیکی نووسیوە و بڵاوی کردووەتەوە.


 













گەلەری