کۆمپانیای تێسلا رایگەیاند، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانی دەریای سورەوە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەباییان کەمکردووەتەوە، دەشڵێت'' گرژییەکان بووەنەتە هۆی ئەوەی کەلوپەلی پێویستمان پێنەگات''.
کۆمپانیای تێسلا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەوە کە لەماوەکانی رابردوودا لە دەریای سوردا دروست بووە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کەمدەکاتەوە و کارگەکەی لە ئەڵمانیا داخستووە.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، بەهۆی ئەو هێرشە چەکداریانەی کە دەکرێنە سەر کەشتیە
بازرگانیەکان بووەتە هۆی ئەوەی ئاستەنگیان بۆ دروست ببێت لە بەدەستگەیشتنی کەرەستە
و پێویستیەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلدا.
ئەوەشی خستووەتە
روو، ناتوانن رێگەیەکی دورتر هەڵبژێرن بۆ بەدەستگەیشتنی پێویستیەکانی کارگەکانیان،
چونکە دەبێتە هۆی دروست بوونی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و زیاتر زەرەرمەند دەبن.
هێزە چەکدارەکان
لە چەند مانگی ڕابردوودا هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور چڕتر کردووەتەوە
و ئەمەش وایکردووە کۆمپانیا گەورەکانی کەشتیوانی لە جیهاندا لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا
خۆیان لە نۆکەندی سوێس بەدوور بگرن بۆ کاری بازرگانی و گواستنەوەی پێویستیەکان.