سەردێڕ:

کۆریای باکوور؛ بوومەلەرزەیەک لە نزیک ناوچەی تاقیکردنەوە ئەتۆمیەکان روویدا

PM:02:01:12/01/2024

1672 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای کەشناسی کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٢.٤ پلە بە پێوەری رێختەر لە نزیک شوێنی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لە کۆریای باکوور رویداوە و هەست پێکراو بووە.


دەزگای کەشناسی کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٢.٤ پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری ٤١ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری کیلجوی ڕوویداوە کە شوێنی تاقیکردنەوە ئەتۆمیەکانی کۆریای باکوورە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بوومەلەرزەکە هەستپێکراو بووە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

 

هاوکات، بە وتەی ئاژانسە جیهانیەکان، ناوچەی کیلجوی شوێنی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی بونگگی-رییە کە کۆریای باکوور شەش جار تاقیکردنەوەی ئەتۆمی تێدا ئەنجامداوە.

ئاژانسەکان دەشڵێن ، کیلجوی بە ناوچەی رودانی بومەلەرزە هەژمار دەکرێت بەهۆی ئەو تاقیکردنەوە ئەتۆمیانەوە.

بە پێی وتەی شارەزایانی بواری جیۆلۆجی ، زەوییەکانی کیلجوی بەهۆی بوونی گرانیت لە سەرەتادا سەقامگیر بووە بەڵام دووبارەبوونەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان وایکردووە ناجێگیر ببێت و ببێتە شوێنی رودانی بوومەلەرزە.













گەلەری