AM:09:42:12/01/2024
1596 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، داوا دەکات ئەو هاوڵاتیە ئۆكرانیه‌نیانەی کە لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات دەژین و ته‌مه‌نیان گه‌یشتووەته ته‌مه‌نی خزمه‌تكردنی سه‌ربازی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و له ریزه‌كانی سوپای ئۆكرانیا ده‌ست بە خزمه‌تی سه‌ربازی بكه‌ن.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سەرۆکی ئۆکرانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگەیاند، ئەو گەنجە ئۆکرانیانەی تەمەنیان گەیشتووتە تەمەنی خزمەتکردنی سەربازی پێویستە هاوکاری وڵاتەکەیان بکەن و بێنە ریزەکانی سوپاوە لە جەنگی دژ بە روسیادا.
ئه‌وه‌شی خسته روو، ئه‌گه‌ر گەنجێک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته
ته‌مه‌نی خزمه‌تی سه‌ربازی و باج نەدات و خزمەتی سەربازی نەبێت ئه‌وا به‌رپرسیارێتی
به‌رامبه‌ر به ئۆكرانیا هه‌یه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ، لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢دا و بە فەرمانی ڤلادمیر پوتین سەرۆکی
روسیا بڕیاری هێرشکردنە سەر خاکی ئۆکرانیا درا و ماوەی بەردەوامی جەنگەکە لە دوو
ساڵی تەواو نزیک دەبێتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.