سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا: لەگەڵ هاوپەیمانان تاوتوێی وەڵامدانەوەی حوسییەکان دەکەین

PM:11:50:11/01/2024

1664 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی لەگەڵ هاوپەیمانان تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتووی دژی حوسییەکان دەکات ئەگەر هێرشەکانیان لە دەریای سور رانەگرن.


جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵدەدەن کەشتییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوردا بە سەلامەتی هاتوچۆ بکەن بەڵام ئەگەر هێرشی حوسییەکان بەردەوام بێت ئەوا وەڵامیان دەبێت.

ئەوەشی خستە روو، باشترین چارەسەر بۆ رێگری کردن لە پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر کەشتییەکان راگرتنی هێرشەکانی حوسییەکانە.

وتیشی، "دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەیانەوێت خۆیان لە پەرەسەندنی کێشەکان لە ناوچەکەدا بەدوور بگرن".

هێرشی حوسییەکان دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دێت کە وەک پاڵپشتییەک بۆ غەززە و حەماس لە دەریای سور هێرشی دەستپێکرد بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان بە تایبەت ئەوانەی وڵاتانی ئەوروپا و ئیسرائیل.













گەلەری