PM:09:42:09/01/2024
976 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان رایگەیاند، بەهۆی سەرۆکی سوپای سودان ئەستەمە ئاڵۆزیەکان کۆتایی پێبێت و جەنگی نێوانیان بگاتە کۆتایی. دەشڵێت، "ئێمە پابەندین بە هەموو مەرجێکەوە بۆ ئاگربەست و کۆتایی هاتنی جەنگ".
ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد موختار راوێژکاری هێزەکانی پشتیوانی خێرای سودان رایگەیاند، هەفتەی رابردوو لەگەڵ هێزەکانی سوپای سوداندا بە پێی مەرج ئاگربەستیان راگەیاندووە و پابەندن بە جێبەجێکردنی مەرجەکانەوە، بەڵام تا ئەوکاتەی عەبدولفەتاح بورهان سەرکردایەتی سوپای سودان بکات ئەستەمە دانوستانەکانیان سەر بگرێت و شەڕ لە سودان کۆتایی پێبێت.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، یەکێک لە هەڵە گەورەکانی هێزەکانی سوپای سودان ئەوەبوو کە هاوڵاتیانی مەدەنیان
پڕچەک کردووە. دەشڵێت'' ئەوانە و چەند هۆکارێکی دیکە رێگرن لەوەی کە بەتەواوەتی جەنگی
نێوان ئێمە و سوپای سودان کۆتایی پێبێت و لەوە زیاتر درێژە نەکێشێت''.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە رۆژی ١٥ـی نیسانی ساڵی رابردووەوە جەنگ لە نێوان هێزەکانی سوپای سودان و هێزەکانی
پشتیوانی خێرا سەریهەڵداوە، دوای چەندین ئاگربەست ڕووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامی هەیە،بەوهۆیەشەوە
تا ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و حەوت ملیۆن کەسی دیکەش
ئاوارە بوون.