سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە بەردەڕەش دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکە برینداربوون

AM:09:29:09/01/2024

3692 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بە دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕ تی راگەیاند، لە بەردەرەش لە سنوری دهۆک ئۆتۆمبێلێکی تایبەت خۆی بە تراکتۆریکدا کێشاوە و بەهۆیەوە دوو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ٥ـی سەر لە بەیانی لە سەنتەری بەردەرەش لە سنوری دهۆک رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەر و تراکتۆریکدا روویدا و بەهۆیەوە دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا.

 

لای خۆشیەوە حازم محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بە پەیامنیری ئین ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکە پێنج کرێکاری دیکەش برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە و لە ئێستاشدا بەمەبەستی چارەسەرکردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی گوڵان لە ئاکرێ.

ئاماژەی بەوەش کرد، لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی روودانی رووداوەکە دەستی پیکردووە و بەردەوامە.

هاوکات لای خۆشیەوە شایەتحاڵیک بەم جۆرە رووداوەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی گێڕایەوە، بەهۆی سەرما و نزمی پلەکانی گەرماوە ئەو کرێکارانە لە تراکتۆرەکەیان دابەزیبوون تا ئاگربکەنەوە و خۆیان گەرم بکەنەوە، بەڵام لەپڕ ئۆتۆمبیلێکی لاندگرۆزەر خۆی پیایاندا کێشا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی ٩رۆژی رابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٨ کەسیس برینداربوون.

 

تائیف گۆران- دهۆک 
No description available.

No description available.No description available. 













گەلەری