سەردێڕ:

روسیا دەیەوێت تاوەکو ٢٠٣٠ زیاتر لە ٣٢ هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دروستبکات

PM:05:51:07/01/2024

1388 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ، شەڕی روسیا و ئۆکرانیا لە رووی چەکسازییەوە پێی ناوەتە قۆناغێکی دیکەوە ماڵپەڕی سکای نیوز باسی لەوە کردووە، روسیا هەنگاو دەنێت بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە ٣٢ هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ساڵانە تا ساڵی ٢٠٣٠.


بە پێی راپۆرتێکی سکای نیوزی عەرەبی، روسیا بە بڕی ٧.٦٦ ملیار دۆلار پڕۆژەیەک دەکاتەوە بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ کە دەیەوێت زیاتر لە ٣٢ هەزار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دروستبکات.

لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە، روسیا بە پلەی یەکەم پشت دەبستێت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی کە تێچووی هەر فڕۆکەیەک لە نێوان ٢٠ بۆ ٥٠ دۆلاردایە.

ئەوەشی خراوەتە روو، بڕیاری فراوانکردنی ناوچەییکردنی پیشەسازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەڵامی روسیایە بۆ ئەو سزایانەی کە بەسەر نزیکەی ١٠ کۆمپانیا سەپێنراوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا دروست دەکەن.

باس لەوەش کراوە، لە لایەکی دیکەوە ئۆکرانیا لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا رایگەیاند، لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی زیاتر لە ١١ هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری مەودای مامناوەند و دووردان بۆ ساڵی ٢٠٢٤.













گەلەری