سەردێڕ:

وێنە.. بەهۆی تەقینی غازەوە دوو خوشک گیانیان لەدەستدا

AM:11:17:06/01/2024

26692 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، لە سنووری حەویجەی سەر بە کەرکوک بەهۆی لێچوونی غاز لە ماڵێکدا تەباخی ماڵەکە تەقیوەتەوە و دوو خوشک لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بووە لە گوندی عاندییە لە سنووری قەزای حەویجەی سەر بە کەرکوک.

باسی لەوەشکرد، بەهۆی لێچوونی غازەوە تەباخی ماڵێک تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس لەو ماڵەدا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی تەقینی غازەکەدا سەقفی ماڵەکە رووخاوە بەسەر خێزانەکەدا و لە ئەنجامدا دوو خوشک گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان تەمەنی ١٣ ساڵ بووە و ئەوی دیکەیان تەمەنی ١٠ ساڵ بووە.

سۆران محەمەد، کەرکوک
No description available.No description available.No description available.













گەلەری