سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا

AM:09:11:06/01/2024

1416 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەى گەشتەکەیدا بۆ چەند ناوچەیەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە تورکیا و بڕیارە لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.


میدیا فەرمیەکانی تورکیا رایانگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەسەردانێکی فەرمیی گەیشتە ئیستانبوڵ.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، لەم سەردانەدا چەندین پرسی گرنگ دەخرێتەڕوو و باس لە دۆخی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەکرێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵی پێویستی نەداوە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

پیشتریش، ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پێشبینی ناکەن هەموو گفتوگۆکان لەم گەشتەی بلینکن ئاسان بن، روونە کێشەی گەورە هەیە، بەڵام بەرپرسیارێتی ئەمریکایە سەرکردایەتی هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییانە بکات.

بڕیارە بلینکن، لە گەشتەکەیدا سەردانى بەشێک لە وڵاتانى عەرەبی و ئیسرائیلیش بکات.













گەلەری