سەردێڕ:

وەزیری ناوخۆی ئێران: چەند تۆمەتبارێکی تەقینەوەکەی پارێزگای کرمانمان دەستگیرکرد

PM:11:45:05/01/2024

1948 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، چەند تۆمەتبارێکی تەقینەوەکەی پارێزگای کرمانیان دەستگیرکردووە.


ئەمڕۆ هەینی، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بەشێک لەوانەی لە تەقینەوەکەی پارێزگای کرمان تێوەگلابوون دەستگیرکراون و توانیویانە سەرەداوی زۆر باش پەیدا بکەن.

رۆژى ٣ـی ئەم مانگە لە ساڵیادی گیان لەدەستدانی قاسم سولەیمانی لە پارێزگای کرمان دوو تەقینەوە روویاندا و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەى ٢٠٠ کەسیش برینداربوون.













گەلەری