سەردێڕ:

ژمارەی گیان لەدەستدانی بومەلەرزەکەی ژاپۆن بەرزبووەوە

PM:12:25:05/01/2024

2204 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن رایانگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی یەکی مانگەوە تا ئێستا ٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٢ کەسیش بێسەروشوێنن.


ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ئاماری گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکەیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەش کردوە، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی یەکی مانگ کە بە گوڕی ٧.٤ پلەی ڕێختەر روویدا تا ئێستا ٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٢ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەوانەیە ئاماری گیانلەدەستدان زیاتر بەرزببێتەوە بەهۆی وێرانبوونی هەندێک لە باڵەخانە و بیناکانەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی یەکی ئەم مانگە لە پارێزگای ئیشاکاوای ژاپۆن بومەلەرزەیەکی بەهێز روویدا بە گوڕی ٧.٤ پلە بە پێوەری رێختەر، بومەلەرزەکە لە روسیا و کۆریای باشور هەستی پێ کراو و ترسی دروستبوونی تسۆنامی دروستبوو، چونکە ئاستی ئاو لە ناوچەکەدا بۆ ٨٠ سانتیمەتر بەرزبووەوە.













گەلەری