سەردێڕ:

ئەڵمانیا؛ کەمکردنەوەی رێژەی دەردانی گازی ژەهراویی لە هەوادا گەیشتە نزمترین ئاست

PM:11:40:04/01/2024

1400 جار خوێندراوەتەوە

پێگەیەکی ئەڵمانیا بۆ توێژینەوە لە بەرهەمهێنانی وزە رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی گازە ژەهراوییەکان لە ئەڵمانیا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە لە ماوەی ٧٠ ساڵی رابردووی ئەو وڵاتەدا. دەشڵێت،'' هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی غەڵوز لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبادا".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێگەی "ئەگۆرا ئێنەرجی وایند''ـی ئەڵمانی لە توێژینەوەیەکیدا بڵاوی کردەوە، بڵاوبوونەوەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ئەڵمانیا لە ساڵی رابردوودا گەیشتە ٦٧٣ ملیۆن تۆن، ئەوەش نزمترین ئاستە لە دوای ساڵانی ١٩٥٠ەوە.

راشیگەیاند، هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی غەڵوز لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبادا لە وڵاتەکەدا".

ئەوەشی خستووەتە روو، حکومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی رابردوودا نیوەی زیاتری کارەبای وڵاتەکەی بەرهەمهێناوە لە وزەی نوێ و چارەکێکیشی لە وزەی ئەتۆمی بەرهەمهێناوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەتی ئەڵمانیا لە پلانیدایە تا ساڵی ٢٠٣٠ هۆکارەکانی دروستبوونی گازە ژەهراوییەکان کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی رێژەی گازی ژەهراوی لە هەوادا بەڕێژەی ٦٥٪ کەمبکاتەوە.

هەر لەو بارەیەوە دەزگای کارەبای نیشتیمانی ئەڵمانیا رایگەیاند، پشکی کارەبای بەرهەمهاتوو لە وزەی پاک وەک وزەی با ، وزەی خۆر لە ساڵی رابردوودا بەڕێژەی ٥٥٪ بووە.













گەلەری