PM:03:36:03/01/2024
10868 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای کرمان لەسەر رێگای گۆڕی قاسم سولەیمانی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧١ کەسیش بریندارن.
ئەمرۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، لە سەنتەری شاری کرمان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران لە بەرێوەچوونی ساڵرۆژی گیانلەدەستدانی قاسم سولەیمانی لە تەقینەوەیەک روویداوە و بەهۆیەوە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لە گیانلەدەستدان
٧١کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون کە ٢٣
کەسیان لە ژێرچاودێری چڕدان لە ناوەندی تەندروستی کرمان .
لای خۆشییەوە ، رەمەزان شەریف وتەبیژی
یەکەی سەربازی ئێران رایگەیاند، ئەوەی روویداوە تاوانکارییەکی گەورەیە بەرامبەر بە
کرمان و گەلی ئێران کە دەبێت بەخێرایی ئەنجامدەرانی ئەو کارە بدۆزرێنەوە و بە سزابگەیەندرێن.