سەردێڕ:

ژاپۆن.. فڕۆکەیەک بە نزیکی ٤٠٠ سەرنشینەوە گڕی گرت

PM:03:10:02/01/2024

6196 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەکی مەدەنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هانێدا لە تۆکیۆ بە نزیکی ٤٠٠ سەرنشینەوە گڕی گرتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی ژاپۆن بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن لەسەر ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هانێدا لە تۆکیۆی پایتەختی ئەو وڵاتە گڕی گرت.

ئاماژەیان بەوەش کرد، فڕۆکەکە لەکاتی گەشتکردنیدا لەسەر رێڕەوی فڕین لەگەڵ فڕۆکەیەکی پاسەوانی کەناراوەکاندا توشی پێکدادان بووە و بەوهۆیەوە فڕۆکەکە ئاگری گرتووە.

ئەوەشیان خستە روو، فڕۆکە مەدەنییەکە ٣٦٧ سەرنشینی تێدا بووە راستەوخۆ سەرجەم سەرنشینەکان رزگارکراون، بەڵام لە دوای رووداوەکە پێنج کەس لە فڕۆکەی پاسەوانی کەناراوەکان بێسەروشوێن بوون.

ژاپۆن لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا رووداوی سەختی گواستنەوەی ئاسمانی بەخۆیەوە نەبینیوە، خراپترین کارەساتی لەم جۆرە بۆ ساڵی ١٩٨٥ دەگەڕێتەوە، کاتێک فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن لە گەشتێکی نێوان تۆکیۆ و ئۆساکا لە ناوەڕاستی وڵات کەوتە خوارەوە و بەوهۆیەوە ٥٢٠ سەرنشین گیانیان لەدەستدا.













گەلەری