سەردێڕ:

کەشوهەوا ئوسترالیای دابەشکردووە؛ لە رۆژهەڵات تۆفانە و لە باکور پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە

PM:01:27:30/12/2023

1732 جار خوێندراوەتەوە

کەشوهەوا ئوسترالیا دابەشدەکات بۆ دوو بەش، بە جۆرێک لە رۆژهەڵاتی ئوسترالیا باران و تۆفانە و لە باکور پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە بۆ نزیکەی ٤٩ پلەی سیلیزی.


بەپێی هەواڵی میدیاکان، کەشوهەوای ئوسترالیا دابەش بووە بۆ دوو بەش، لە رۆژهەڵاتی ئوسترالیا پلەکانی گەرما دابەزیوە و بارانی بەخوڕ و تۆفان دەستی پێکردووە ئاستی بارانبارین گەیشتووەتە نزیکەی ١١٠ ملم.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پیشبینی دەکرێت لە رۆژهەڵاتی ئوسترالیا شەپۆلی بارانبارین تاوەکو چەند رۆژێکی دیکەش بەردەوام بێت.

ئاماژەبەوەشکراوە، لەلایەکی دیکەوە پلەکانی گەرما لە باکوری رۆژئاوای ئوسترالیا لە ناوچەی ماربڵ گەیشتووەتە نزیکەی ٤٩ پلەی سیلیزی و شەپۆلێکی گەرما ناوچەکەی گرتووەتەوە.
Australia is preparing for thunderstorms and heat waves

Labor orders review of weather warning systems after criticism of Bureau of Meteorology | Australia weather | The Guardian












گەلەری