سەردێڕ:

ئەمساڵ نرخی بەشێک لە دانەوێلە لە جیهاندا گەیشتوونەتە نزمترین ئاستی ١٠ ساڵیان

AM:09:38:30/12/2023

1348 جار خوێندراوەتەوە

ئەمساڵ نرخى بەشێک لە دانەوێڵەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستیان لە ماوەى ١٠ ساڵى رابردوودا تۆمارکرد، هاوکات گەنم و گەنمەشامی و سۆیا دابەزینێکی زۆریان بەخۆوە دیوە.


ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەمساڵدا گەنمەشامی و گەنم و سۆیا گەورەترین دابەزینیان لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا تۆمارکردووە کە بەشێک لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونى بەرهەمهێنان .

باسلەوەشکراوە، گەنمەشامی بەڕێژەی ٪٣١ی نرخەکەی هاتووەتە خوارەوە و گەنم بەڕێژەی ٪٢١ و سۆیاش بە ڕێژەی ٪١٥ دابەزیوە.

دابەزینی نرخی دانەوێڵە لە کاتێکدایە، کێڵگەکانى دانەوێڵە نزیکبوونەتەوە لە پێگەیشتن بەتایبەت لە ناوچەکانی نیوەگۆی باشور لەوانەش ئەرجەنتین و بەرازیل.













گەلەری