سەردێڕ:

لەمساڵدا؛ چین بە بەهای زیاتر لە ١٧ ملیار دۆلار ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە

PM:05:03:29/12/2023

1776 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵخانەی چین لە هەولێر رایگەیاند، تەنها لەمساڵدا چین بە بەهای زیاتر لە ١٧ ملیار دۆلار مۆدێلی جۆراوجۆری ئۆتۆمبێلیان بۆ وڵاتانی جیهان هەناردە کردووە.


کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی ئاماری وڵاتەکەیان، لەماوەی ١١ مانگی رابردوودا، کۆی قەبارەی دەرەکی گەیشتووەتە زیاتر لە ١٧ ملیار و ٣٤ ملیۆن دۆلار.

باسی لەوەش کرد، هەر لەمساڵدا بازرگانی دەرەکی بە رێژەی ٢٨.٣٪ زیادی کردووە.

هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان بەرێژەیەکی زۆر خواست لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێلی چینی هەیە.













گەلەری