سەردێڕ:

مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا هێرشیکردووەتە سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان

PM:02:58:29/12/2023

1408 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند، تورکیا هێرشیکردوەتە سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی خەڵک لە رۆژئاوای کوردستان، دەشڵێت، هیچ ئەندامێكی پارتی كرێكاران لە سوریا بوونی نییە.


مەزڵوم کۆبانێ لەسەر هێرشەکانى توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بۆ میدیا عەرەبییەكان قسەی کردووە و باسی لەوە کردووە، توركیا دەیان هێرشی بۆ سەر شار و ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا كردووە، لە ئەنجامدا زیانی ماددی و مرۆیی گەیاندووە بە ژمارەیەك دامەزراوەی خزمەتگوزاریی، كە خزمەت بە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكەن.

ئاماژەی بەوەش كردووە، هیچ ئەندامێكی پارتی كرێكاران لە سووریا بوونی نییە و ئەمان هیچ پەیوەندییەكیان بەو شەڕەوە نییە.

لەسەر پرسی دەستوریش، مەزڵوم کۆبانێ وتوویەتی، ئەو دەستوورە و یاساكان ئامانجی جیابوونەوە نییە، بەڵكوو خۆبەڕێوەبردنی ناوچەكانە.













گەلەری